بـــەشــی دووەمی مووچەی ئازیزان (منداڵانی بێباوك) لە پرۆژەی كوردستان بە بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار دابەش دەكرێت
بهشی ئازیزان و بێ هاوژینان، یهكێكه له بهشه سهرهكییهكانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، كە له ساڵی 2012 له چوارچێوهی كۆنفڕانسێكدا به ئامادهبوونی سهرۆكی بۆردی دامهزرێنهرانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی رێزدار مەسرور بارزانی، پرۆژەی ئازیزان(منداڵانی بێباوك) راگەیەندرا و دهستی به كار و چالاكیی جۆراوجۆر كردووه. كاری لهپێشینهی ئهم بهشه بریتییه له پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری له گشت بوارهكانی(ماددی، پهروهدهیی، تهندروستی و خۆشگوزهرانی) بۆ ئازیزان (منداڵانی بێباوك) و خانەوادەكانیان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) لە رێگەی یەکەی ئازیزان و بێهاوژینانی ئۆفیسەكانی سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی 12ی ساڵی 2023 تا سەرەتای ساڵی نوێ (2024) مووچەی ئازیزان(300 دۆلار بۆ هەر ئازیزێك) لە بەشی دووەمی پرۆژەی كوردستانی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش كرد:
- لە نووسینگەی هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر 800 منداڵی ئازیز مووچەیان وەرگرت.
-لە نووسینگەی دهۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆك 594 منداڵی ئازیز مووچەیان وەرگرت.
- لە ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 553 منداڵی ئازیز لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەیان وەرگرت.
- لە نووسینگەی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی 655 منداڵی ئازیز لە لە سنووری پارێزگای كەركووك مووچەیان وەرگرت.
-لە پارێزگای هەڵەبجە 55 منداڵی ئازیز لەو هاوكارییانە سوودمەند بوون.
- لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مووچەی 91 منداڵی ئازیز دابەش كرا.
- لە سنووری زاخۆ مووچەی 102 منداڵی ئازیز دابەش كرا.
- لە ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی مووچەی ئازیزان بەسەر 261 منداڵی ئازیز لە دەڤەری شنگال و زمار و لە ناو كەمپی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش كرد.
كۆی گشتیی پارەی دابەشكراو 2،013،500 دۆلاری ئەمریكی بوو.