ســـه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى نيشتمانيى حيكمه، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌رى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ماف و شايسته‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پارێزراو بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتييان به قووت و گوزه‌رانى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان نه‌ده‌ن.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات به‌ر له هه‌موو شتێك بێ و به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق نه‌بێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان.
دۆخى سياسيى وڵات و گرنگيى پشتگيرى له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدرالى و سه‌رخستنى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.