ئەمریکا: ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین

ئەمریکا: ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین

 

 

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی گوتی: واشنتۆن هەوڵ نادات گرژی و ململانێکان لەگەڵ ئێران پەرە پێبدات.

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی وڵاتەکەی گوتی: هەمووان دەزانن کە ئێران پاڵپشتی حوسییەکان دەکات کە لە دەریای سوور بەردەوامن لە هێرشەکانیان و تاران دەبێ ئەو پشتیوانییە ڕابگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: نامانەوێت گرژییەکان زیاتر بکەین، هیچ هۆکارێک نییە بۆ زیادکردنی گرژییەکانی ناوچەکە جگە لەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ حوسییەکان ڕوویداوە. ئەوان گرژییەکانیان زیاتر کرد. "ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین".

پێویستە بگوترێ کە، دوێنێ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە، لەگەڵ سوپای بەریتانیا و بە بەشداری ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، هەندێک لەو پێگانەیان بۆردومان کردووە کە سەربە حوسییەکانی لە یەمەنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top