نێچیرڤان بارزانی و قەیس خەزعەلی کۆبوونەوە؛ 'عێراق بەدوور بگیرێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە'

لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق کۆبوونەوە و، لەبارەی دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى."
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگەكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم سەردان و زنجیرە کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە؛ بەبیانووی شەڕی غەززەوە چەندین جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر، لەلایەکی دیکەوە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری جیهان راگیراوە، جگە لەوەش مووچەی مووچەخۆران بە گەورەترین کێشەکانی هاونیشتمانییان دادەنرێت و، بودجەی عێراق لەدوای پەسندکردنی بەشی هەرێمی کوردستانی لێ نەنێردراوە و ئەوەی هاتووە بۆ مووچە، قەرز بووە، تائێستاش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان، جگە لە باسکردنی دۆخی ئەمنی، پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجەیە.
لە دوای هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران بوونەتەوە، بەگشتی لەو کاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم 100 جار لە عێراق و سووریا بە درۆن لەلایەن بەشێک لە گرووپە نەناسراوەکانی شیعەوە هێرشیانکراوەتە سەر.