راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، "جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی "هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و ته‌بايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن."