ئۆکرانیا: بنکەی ئاسمانی "ساکی"مان لە کریمە کردە ئامانج
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی "ساکی"ی ڕووسیا لە کریمە ڕاگەیاند.
نیکۆلای ئۆلشوک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بنکەی ئاسمانی "ساکی"یان لە دوورگەی کریمە کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئامانجمان بۆردوومانكردنی بنکەی ئاسمانی ساکی بوو، فڕۆکەوانەکانمان لەو هێرشەدا سەركەوتوو بوون. ئۆلشوک گوتی: "دەمەوێت جارێکی دیکە سوپاسی فڕۆکەوانەکانمان بکەم بۆ کارە نایابەکانیان".
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی ئۆکرانیا، ناوەندی فەرماندەیی ڕووسیا دەکەوێتە بنکەی ئاسمانی ساکی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نیمچە دورگەی کریمە لە ساڵی ٢٠١٤ بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و ڕیفراندۆمێکی نایاسایی لە ئۆکرانیا جیاکرایەوە و لکێنرا بە خاکی فیدراسیۆنی ڕووسیا.
گوڵان: سەردار خەلیل