ڕووسیا تەرمی ٦٦ سەربازی ئۆکراینی ڕادەست کرد

ڕووسیا تەرمی ٦٦ سەربازی ئۆکراینی ڕادەست کرد

 

 

 

تەرمی ٦٦ سەربازی ئۆکراینی کە لە شەڕی سوپای ڕووسیادا گیانیان لەدەست دا، گەڕێنرانەوە بۆ کیێڤ.

بارەگای هەماهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە تەرمی ٦٦ سەربازی ئەم وڵاتە کە لە ململانێ لەگەڵ سوپای ڕووسیادا گیانیان لەدەستداوە، گەڕێنراونەتەوە بۆ کیێڤ.

لە ڕاگەیەندراوی بارەگاکەدا هاتووە، بە پاڵپشتی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور تەرمی 66 سەربازی ئۆکراینی کە لە ناوچەی "داگیرکراوی کاتی" ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە، گەڕێنراونەتەوە.

هەروەها ڕۆژی 20ی ئەم مانگە ڕووسیا تەرمی 94 سەربازی ڕادەستی ئۆکرانیا کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top