بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی گابار 30 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی گابار 30 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

 

 

 

بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی چیای گابار لە شەرناق 30 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند.

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، لە ئەنقەرە لەگەڵ گەنجان کۆبووەوە و وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆر لە گازی سروشتی دەریای ڕەشەوە تا نەوتی گابار.

بایراکتار ڕایگەیاند، کە ئامانجیان ڕزگارکردنی تورکیایە لە پشتبەستن بە وزەی بیانی لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا.

بەیادكردنەوەی ئەوەی کە گەورەترین دۆزینەوەی گازی سروشتی لە مێژووی کۆماردا لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٠ لە کێڵگەی غازی ساکاریا لە دەریای ڕەش ئەنجامدراوە، بایراکتار ڕایگەیاند، کە کاتێک شوێنەکە دەگاتە بەرهەمی تەواو، دەتوانێت لەسەدا ٢٥-٣٠ی پێداویستییەکانی تورکیا دابین بکات . 

ناوبراو بە ئاماژەدان بەو نەوتەی لە گەبار دۆزراوەتەوە، گوتی: ئەمڕۆ بەرهەمی ڕۆژانەمان ٣٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top