جـێـگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

جـێـگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان   پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کودستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی زیبا تەها، سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی کردووە دەڵێت: "بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی رۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان."

هاوکات، جێگری سەرۆکی پارتی "هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەک" بۆ یەکێتییەکە دووپات دەکاتەوە.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رێکخراوێکی مرۆییە و لە بواری ئافرەتاندا لە هەرێمی کوردستان و مەڵبەندە کوردییەکان لە جیهان کاردەکات. ئەم رێکخراوە لە 11-12-1952 لە شاری سلێمانی دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنی تواناکانی ئافرەتان لە بەشداریکردنیان لە شۆڕشی ئەیلوول و پایە رامیاری و کۆمەڵایەتییەکان.

Top