پــەیــامــی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان و لەو ڕێگەیەشدا بە هەموو توانایەک پشتیوانتان دەبین.
هەر سەرکەوتوو و سەرفیراز بن
مسعود بارزانی
22ی کانوونی دووەمی 2023