ناردنی هاوکارییە مرۆییەکانی تورکیا بۆ لێقەوماوانی لافاو لە سۆماڵ
دەزگای هاوکاری مرۆیی تورکیا، ناردنی پاکێجی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە سۆماڵ ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، بە هەماهەنگی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی سۆماڵ لە شارەکانی بلد و ئافمادۆ، ٣٠٠ خێزان پاکێجی خۆراکیان وەرگرتووە، ٢٥٠ خێزان پاکێجی تەندروستییان وەرگرتووە، هەروەها ٢٥٠ خێزان پاکەتی هاوكارییان وەرگرتووە، کەرەستەی وەک قاپ، چەقۆ، قاپلەمە ، گۆزە، دەفری چا، ڕاخەر، بەتانی و تۆڕی مێشوولە و چەندین كەرەستەی دیكە دابەشکرا.
هەروەها ئەم ڕێکخراوە خێرخوازییە پاکێجی خۆراکی بۆ ٥٠ خێزان و پاکێجی پاکوخاوێنی بۆ ٥٠ خێزان و کەلوپەلی ناخۆراکی بۆ ٥٠ خێزانی شاری باردیرا ناردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل