لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٩٢ ڕۆژنامەنووس لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فەلەستین لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٩٢ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ڕامی بەدیر و عاسم کەمال موسا لە بۆردومانەكانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون.
لەو بەیاننامەیەی سەرەوەدا ئەوەش هاتووە: كە ئیسرائیل بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کوشتووە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و بڵاونەبوونەوەی تاوانەكانی دژبە فەلەستینییەکان و ئیسرائیل نەیتوانی ئیرادەی گەلی فەلەستین بشکێنێت.
گوڵان: سەردار خەلیل