خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئوردنییەکان بۆ پشتیوانی لە غەززە

خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئوردنییەکان بۆ پشتیوانی لە غەززە

 

 

 

هەزاران هاووڵاتی لە ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی، ڕۆژی هەینی 15ی کانوونی دووەم، بۆ هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین و کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ئاگربەستێكی دەستبەجێیان كرد.

لە ئوردن، دوای نوێژی هەینی لە پایتەخت، عەممان و شارەکانی دیکە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو، کە بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە وڵاتەکە کرد.

هەروەها خۆپیشاندەران پاڵپشتی ئەمریکایان بۆ ئیسرائیل شەرمەزار کرد، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە خۆپیشاندەران لە بەردەم مزگەوتی "عەباد ئەلڕەحمان" لە شەقامی شازادە عەلیای پایتەخت کە دوو کیلۆمەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە ڕۆژئاوای عەممان دوورە، کۆببوونەوە .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top