بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری میترۆ لە چین ٥١٥ کەس بریندار بوون.

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری میترۆ لە چین ٥١٥ کەس بریندار بوون.

 

 

 

بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی چین، بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری میترۆ لە شاری پەکینی پایتەختی ئەم وڵاتە، ٥١٥ کەس بریندار بوون.

کاربەدەستانی پەکین ڕایانگەیاند: کە ڕووداوەکە لەسەر هێڵی چانگپینگ لە بەشی ڕۆژئاوای پەکین ڕوویداوە و پشتڕاستیان کردەوە کە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە ڕووداوەکەدا تۆمار نەکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی گواستنەوەی شارەوانی پەکین لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ڕێڕەوەکان بەستوویانە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان و ٢٥ کەسیان لەژێر چاودێری چڕدان و ٦٧ کەسیان چارەسەریان بۆ كرا.

هەروەها بەفربارینی زۆر بووە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر و داخستنی قوتابخانەکان لە ناوچەکە.

 

دەوترێت پایتەختی چین لە پێنجشەممەوە بەفرێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هەروەها هەندێک گەشتی ئاسمانی پەکخستووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top