وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین: ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر خوێندکاری لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا کوشتووە

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین: ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر خوێندکاری لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا کوشتووە

 

 

 

لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا سێ هەزار و ٧١٤ خوێندکار لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بە دەستی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل کوژراون.

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا سێ هەزار و ٧١٤ قوتابی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا  کوژراون و پێنج هەزار و ٧٠٠ قوتابیش برینداربوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد: لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ٢٠٩ مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانە لە غەززە کوژراون و ٦١٩ مامۆستاش برینداربوون، هاوکات لە کەرتی ڕۆژئاوا  دوو مامۆستا برینداربوون و ٦٥ مامۆستاش دەستگیرکراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top