لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی لە نەیجیریا 18 كوژران

لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی لە نەیجیریا 18 كوژران

 

 

 

 

لە ئەنجامی هەڵمەتێکی ئاسمانی لە ویلایەتی نیجەر لە نەیجیریا ١٨ ئەندامی گروپێکی چەکداری کوژران.

وتەبێژی هێزی ئاسمانی نەیجیریا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی گروپێکی چەکداری 18 ئەندامی گروپەکە كوژران و ژمارەیەكی زۆر برینداربوون.

وتەبێژی هێزی ئاسمانی نەیجیریا، ئێدوارد گابکۆت، ڕاشیگەیاند: کە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی ئەندامانی گروپە چەکدارەکە لە ناوچەی شیررۆ لە ویلایەتی نەیجەر لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی هادرین داجی" ئەنجامدراوە.

گابکۆت ئاماژەی بەوەشدا، کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەكی زۆری ئەندامی گروپەکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لەم ئۆپەراسیۆنەدا پەناگاكانی ئەندامانی باندەکە لەناوبراون و چەك و تەقەمەنیەکانیان دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top