فەرەنسا: 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان لە کەناراوەکانی یەمەن خستە خوارەوە
ئەرکانی گشتی سوپای فەرەنسا خستنەخوارەوەی 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کەناراوەکانی یەمەن ڕاگەیاند.
ئەرکانی گشتیی سوپای فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری بەکارهێنەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، كەشتیی لانگودۆکی سەر بە هێزی دەریایی فەرەنسا ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە کە لە کەناراوەکانی یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.
ئەم هێرشە شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢١:٣٠ و ٢٣:٣٠ بە کاتی ناوخۆی فەرەنسا، بە دووری ١١٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی شاری حودەیدەی یەمەن ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ لێدوانێک نەدراوە کە كەشتیی هێزی دەریایی فەرەنسا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.
سوپای فەرەنسا لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە یەمەنەوە دەهاتن، ئەمشەو لەلایەن كەشتیی لانگودۆکەوە لە دەریای سووردا ڕێگرییان لێکرا و خراونەتە خوارەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاری بەندەری حودەیدە لە یەمەن کە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە، لە ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی سەر بە ئێرانە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: كە تا ئەو کاتەی خۆراک و پێداویستییەکانی فریاگوزاری نەگاتە خەڵکی غەززە، ئێمە بەرده وام دەبین لە شەڕكردن لەگەڵ ئیسرائیل.
گوڵان: سەردار خەلیل