بەهۆی زریان لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا 6 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی زریان لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا 6 كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی زریانێكی بەهێز لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسیش برینداربوون.

بەرپرسانی ویلایەتی تێنسی ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی زریانێکی بەهێز لە ناوچەی مۆنتگۆمێری لە شاری ناشڤیل سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەكێكیان منداڵە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٣ بریندار لە شاری مۆنتگۆمێری گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەر کراون.

بەهۆی سەختی ئەم گەردەلوولەوە، زۆرێک لە ماڵ و شوێنی کاركردن لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم ویلایەتە زیانیان بەرکەوتووە.

بەشی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی شاری ناشڤیل لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، سێ کەس بەهۆی زریانەکەوە لە گەڕەکێکی باکووری شارەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "PowerOutage"، دوای ئەوەی لە 9ی کانونی یەکەمدا زریانێکی سەخت ویلایەتی تێنسی گرتەوە، کارەبای هەزاران دانیشتووی ئەو ویلایەتە پچڕا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top