ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ١٧ هەزار و ٤٨٧ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ١٧ هەزار و ٤٨٧ کەس

 

ئەشرەف ئەلقەدری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل ٣١٠ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٤٨٧ کەس.

ئەلقەدری بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە قوتابخانە و شوێنە نیشتەجێبوونەکاندا ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەدا: لە هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١٠ فەلەستینی دیکە کوژراون و کۆی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٧ هەزار و ٤٨٧ کەس زیادیکردووە.

گوتیشی ، دوای هێرشەکانی ئەم دواییە ٥٥٨ بریندار بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە، کۆی ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٤٦ هەزار و ٤٨٠ کەس زیادیکردووە.

ئەم وتەبێژە بە ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا ٦١٨ کەس کە ٤٠٧ بریندار و ٢١١ نەخۆشن بە بەکارهێنانی دەروازەی سنووری ڕەفەحی غەززەیان بەجێهێشتووە، گوتیشی: ئێمە ڕۆژانە دەیان بریندار لەدەست دەدەین، چونکە هیچ چارەسەرێک لە غەززە نییە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top