یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەکەی سۆران رادەگەیەنێت

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەکەی سۆران رادەگەیەنێت

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەکەی سۆران رادەگەیەنێت
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە هۆی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگر کەوتنەوەی باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی تر، زۆر خەفەتبارو نیگەران بووین.
بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ کەس و کارو بنەماڵەی قوربانیان دەردەبڕین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوای گەورە رۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خزم و خانەوادەکانیان ببەخشێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۸ی۱۲ی۲٠۲۳

Top