حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردە سەر 4 ناوەندی سەربازی ئیسرائیل

گروپی حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردە سەر ٤ ناوەندی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە باکووری ئەم وڵاتە.
حیزبوڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند: کە لە ڕێگەی موشەکی کۆنترۆڵکراوەوە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری دوو وڵات ڕێکخستووە.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: کە چەند سەربازێکی ئەم وڵاتە لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بریندار بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، كە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە ٨ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە. تا ئێستا ٨٩ ئەندامی حیزبوڵڵا و ٦ سەربازی ئیسرائیلی لەم پێکدادانانەدا کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل