ناتۆ: زیاتر لە 300 هەزار سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژران
سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدیعای کرد، کە ٣٠٠ هەزار سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژراون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل، ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ڕووسیا "هەزاران تانک" و زیاتر لە "300 هەزار سەرباز"ی لە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا لەدەستداوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٥٠ خاڵ لە خاکی ئۆکرانیا لە ڕووسیا وەرگیراوەتەوە.
ئەمینداری گشتی ناتۆ گوتیشی: ڕووسیا نەک تەنها لە ئۆکرانیا، بەڵکو لە قەفقاز و ئاسیای ناوەڕاست کاریگەری سیاسی خۆی لەدەستداوە.
ڕووسیا وردە وردە زیاتر وابەستەی چین بووە و پشتی پێ دەبەستێت، هەروەها بەشێکی بەرچاو لە هێزی سەربازی ڕووسیا لەناوچووە.
گوڵان: سەردار خەلیل