هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیل لە دەریای عومان

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیل لە دەریای عومان

 

کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عومان (دەریای مەکران) کە دەکەوێتە باکووری زەریای هیندی کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێرش بۆ سەر ئەم کەشتییە بارهەڵگرە ئیسرائیلییە لە باکووری زەریای هیندی، کە چەند کاتژمێرێک پێش جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامدرا، بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە تێیدا. 

پێویستە بگوترێ ئەم کەشتییە کە ئاڵای ماڵتای هەڵگرتبوو، لە کاتێکدا کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بوو، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێک بە تیمی کەشتییەکە نەگەیشت.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top