ڕوودانی 2هێرشی تیرۆریستی لە پاکستان
سەرچاوە هەواڵییەکانی پاکستان ڕایانگەیاند: هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر هێزەکانی سوپای پاکستان لە ناوچەی باکووری وەزیرستان.
لەم هێرشەدا تیرۆریستان تەقینەوەی دەستکردیان بەرەو ئۆتۆمبێلی سوپای پاکستان فڕێدا و هەڵاتوون؛ دەوترێت لەم تەقینەوەیەدا ٢ سەربازی پاکستان کوژراون.
لە تەقینەوەیەکی دیكەی تیرۆریستیدا لە ناوچەی "باجۆر" لە ناوچە سنوورییەکانی پاکستان و ئەفغانستان ٥ کەس کوژران و بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس، ئەم هێرشە بە مەبەستی تیرۆرکردنی مەولانا سەتارخان، یەکێک لە سەرکردە سوننەکان و ئەندامی پێشووی گروپی ئەنسارولئیسلام ئەنجامدراوە.
لەم هێرشەدا تیرۆریستان بۆمبێکی چێنراویان بەکارهێنا کە لە کەناری ڕێگاکە دانرابوو، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم دوو هێرشە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
سوپای پاکستان و پۆلیسی خیبەر پختونخوا دەستپێکی لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان سەبارەت بەم هێرشە تیرۆریستییانە ڕاگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل