دۆزینەوەی تونێلێکی 55 مەتری لە ژێر نەخۆشخانەی شیفا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

دۆزینەوەی تونێلێکی 55 مەتری لە ژێر نەخۆشخانەی شیفا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

 

 

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەم بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دۆزینەوەی تونێلێک کە لەلایەن چەکدارە فەلەستینیەکانەوە لە ژێر نەخۆشخانەی شەفا هەڵکەندراوە، کە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم نەخۆشخانەیە و گۆڕەپانەکەی دەکەوێتە ناوەندی چاودێری و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئیسرائیل. 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە حەماس لە کاتێکدا دان بەوەدا دەنێت کە تۆڕێکی چەند سەد کیلۆمەتر تونێل و پەناگە و بیرە نهێنییەکانی لە سەرانسەری کەرتی غەززە دروستکردووە، بەڵام بە توندی ڕەتیدەکاتەوە تونێل لە ژێرخانی شوێنە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانەکاندا هەبێت. 

گروپی حەماس لەم جۆرە تونێل و دەرگای تەقینەوە لە ناوەوە کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل نەچنە ناو ناوەندەکانی فەرماندەیی و دامەزراوە ژێرزەمینییەکانیان.

 

 

 

 

 

گوڵان:سەردار خەلیل

 

 

Top