حیزبوڵڵا پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج

حیزبوڵڵا پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج

 

بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان هێرشێكی بۆ سەر دوو پێگەی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کە هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، حیزبوڵا بە مووشەکی ڕێنمایی کراو بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە » مناذق جل‌العالم و الظهیره « کردۆتە ئامانج.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هێرشی هاوبەشی حیزبوڵا و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سنووری هەردوو وڵات لە ٨ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە. لەم تێکهەڵچوونانەدا ٧٦ ئەندامی حیزبوڵا و ٦ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top