لە باکووری پاکستان حەوت چەکدار کوژران

لە باکووری پاکستان حەوت چەکدار کوژران

 

هێزە ئەمنییەکانی پاکستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری ئەم وڵاتە حەوت چەکداریان کوشت.

سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: کە لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ٧ چەکدار کوژراون.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە. سوپای پاکستان لە ڕاگەیاندنەکەیدا ناسنامەی ئەو چەکدارە ئاماژەپێکراوانەی ئاشکرا  نەکردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێرشە تیرۆریستییەکان لە پاکستان و بەتایبەتی بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا بەدرێژایی ئەم ساڵ زیادی کردووە.

حکومەتی پاکستان گروپی تاڵیبانی پاکستان (TTP) کە بنکەکەی لە ئەفغانستان جێگیرە، بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر خاکی پاکستان.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top