هەندرێن ئامادەكاری پێویستی كردوە

هەندرێن ئامادەكاری پێویستی كردوە

هەندرێن ئامادەكاری پێویستی كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەندرێن وەرزی ڕابردوو پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستانی بەدەست هێنا، ئەم وەرزە بە گوڕو تینێكی زۆرەوە ئامادەكارییەكانی درێژەی هەبووە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، یانەكە ئەمساڵ چەندین گرێبەستی مۆركردوە و جگە لەوەش چەند یاریزانێكی لاوی سەرخستووە و لەگەڵ مانەوەی بەشێك لە یاریزانانی وەرزی ڕابردووی، ئەمساڵیش دەیەوێت لە دەستپێكی خولەكانی كوردستان بە جیاوازتر دەربكەوێ، لەم بارەشەوە دڵشاد مەعروف ڕاهێنەری یانەی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەكارییەكانمان دەمێكە دەست پێكردووە، چاومان لەوەیە ئاست و ئەنجامی شایستە دەستەبەر بكەین لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، خۆتان دەزانن خولەكە ساڵ بە ساڵ بەهێز دەبێت و یانەكان یاریزانی زیاتر دەهێنن، ئێمەش گۆڕانكاریمان كردوە و دەمانەوێ ژمارەیەكی قورس بین لە خولە گەورەكەی كوردستان، سوپاسی دەستەی كارگێڕی یانەكەش دەكەین كە بەردەوام هاوكارمانن و هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە، متمانەی تەواوم بە خۆم و تیپەكەم هەیە كە دەتوانین كاری ئەستەم بكەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، خولەكەش ئێستا لە سەرەتایە و جارێ زۆر مایە، بەڵام ئێمە وەكو ستافی ڕاهێنەران متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە كە دەتوانین كاری باش ئەنجام بدەین بۆ یانەكەمان و بیكەنیە یەكێك لە تیپە بەهێزەكان خولەكە.
كارزان كانەبی

Top