بەهۆی باران ولافاو لە کینیا و سۆماڵ ٤٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارانبارینی زۆر و لافاو لە کینیا و سۆماڵ بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی لایەنی کەم 40 کەس و ئاوارەبوونی 113 هەزار کەس لە سۆماڵ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم لافاوە مەترسیدارە زیانی بە ماڵ و ژیانی سەدان هەزار کەسی دیکە گەیاندووە.
پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارودۆخی لافاوەکە خراپتر بێت، چونکە ئاوی زیاتر لە سەرەوەی ڕووبارەکانەوە لە بەرزاییەکانی ئەسیوپیا دەڕژێت، پێویستە بگوترێ کە بارانبارینی بەخوڕی ئەم چەند ڕۆژە لە شاخی ئەفریقا دوای چوار ساڵ لە وشکەساڵی دێت کە سۆماڵی هێنایە ئاراوە تا لێواری برسێتی.
گوڵان: سەردار خەلیل