هەولێر لە كارەبای بردەوە

هەولێر لە كارەبای بردەوە

لە خولی پیشەگەرانی عێراقی
هەولێر لە كارەبای بردەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی یانە پیشەگەرانی عێراقی یانەی هەولێر لە سەریاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشیی میوانداری یانەی كارەبای شاری بەغدای كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان لە ماوەی هەردوو گێمەكە پێشكەش كرد، هێرشبەرانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلًی سەركەوتن، لەبەرامبەریشدا ڕاهێنەرانی هەردوو تیپ چەند گۆڕانكارییەكیان لە ریزی تیپەكە ئەنجامدا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە، سەرئەنجامیش ناوبژیوانی یانەكە لە خولەكی 92ی یارییەكە دوای گەڕانەوەی بۆ سیستەمی ڤارلێدانی سزای بۆ یانەی هەولێر هەژماركرد و یاریزان یاسین سامیە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكەی تۆماركردو هەولێر سێ‌ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

Top