ئارارات بەلێنی پێدراوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان

ئارارات بەلێنی پێدراوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان

ئارارات بەلێنی پێدراوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان
هەر چەندە یانەی وەرزشی ئاراراتی هاوینەهەواری پیرمام وەرزی ڕابردوو توانی پلەی دووەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بە سەركردایەتی عەبدوللا مەحمودی ڕاهێنەر بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە كارگێڕی یانەكە بەهۆی نەبوونی توانای دارایی پێویست و كەلەكەبوونی قەرزی زۆر لە سەر یانەكە بڕیاری بەشداری نەكردنیان لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان دابوو كە بڕیارە ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو یارییەكانی دەست پێبكات، بەڵام دواجار یانەكە پەشیمان بوونەوە لە بەشداری نەكردن و ئێستا ئامادەكاری بەشداری كردن دەكات، لەم بارەشەوە وەلید ئەنوەر موراد سەرۆكی یانەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: سەرەتا ئێمە كە بڕیارماندا كە لە خولی نایابی كوردستان بەشدارنەبین، هۆكارەكەشی بۆ بوونی قەیرانێكی دارایی سەخت بوو، ئەم قەیرانەش بۆ ماوەی سێ‌ تا چوار ساڵە بەردەوامە لەگەڵمان، بڕی ئەو قەرزەی كە لەسەر یانەكەمان بوو بۆ 400ملیۆن دینار دەچوو، هاناشمان بۆ حكومەت برد بۆ بەهاناچوونەوە، بەڵام ئێستا كە بڕیاری گەڕانەوەمان داوە هەندێك كۆمپانیا و پیاوی بەرێز هاتونەتە سەر هێل بەلێنی هاوكاری كردنی تیپەكەیان داوە تەنیا بۆ ئەوەی ئێمە بەردەوام بین بۆ بەشداری كردن، دەستەی ڕاهێنەرانیش وەكو خۆی ماونەتەوە و ئێستا مەشق دەكەن و یاریزانەكانمان بەوەفا دەرچوون، پەنا بەخوا ئاستێكی باش پێشكەش دەكەین.
كارزان كانەبی

Top