وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: 8 مووشەکی بەریتانیمان لە کریمە خستە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: 8 مووشەکی بەریتانیمان لە کریمە خستە خوارەوە.

  

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە، لەناوبردنی هەشت مووشەکی کروزی "سێبەری زریان"ی بەریتانیای ڕاگەیاند، کە ئاراستەی ئامانجەکانی نیمچە دورگەی کریمە کراون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی ئۆکرانیای بۆ سەر نیمچە دورگەی کریمیا شكست پێ هێنا و هەر هەشت مووشەکی کروز کە ئاراستەی کراون، خستووەتە خوارەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوو کەشتیی ڕێنماییکراوی سەر بە ئۆکرانیایان لە دەریای ڕەشدا گرتووە.

هەروەها میدیاکانی ڕووسیا شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) ڕایانگەیاند: کە لە کاتێکدا ئۆکرانیا بە ٣٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵی هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ڕووسیا دەدات، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەسەر دەریای ڕەش و باکووری ڕۆژئاوای کریمیا لەناوبراون.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top