ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی حەموورابی کرد

ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی حەموورابی کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی (ئیئتلافی) حەموورابی كرد.

ئەندامانی هاوپەیمانییەکە سوپاسی ڕۆڵی سەرەکیی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ بەهاناگەیشتنی بریندارانی کارەساتی (بەخدێدا / الحمدانية) و لەم دیدارەدا هەردوولا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە ڕاگەیاند كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون. هەروەها شاندی هاوپەیمانی حەموورابی سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ پشتگیریکردنی لە پاتریارک کاردینال مار لویس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا نوێنەرانی (دەستەی سیاسی، بالای کلدانی) کە بەشێکن لەم هاوپەیمانییە باسی بارودۆخی کریستیانەکانی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن لە عێراق و کوردستان و بەتایبەت لە دەشتی نەینەوایان کرد لە کاتێکدا کە عێراق بەرەو هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراقی هەنگاو دەنێت.

بارودۆخی گشتیی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی شەراکەت و تەوافق و هاوسەنگی و یەکڕیزیی سیاسی و پێكەوەژیان و سەقامگیریی پێکهاتەکانی کوردستانی باسێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.

سەرۆك بارزانی وێڕای جەختکردنەوەی لە پشتگیریی کریستیانەکان و گشت پێکهاتەکان، دووبارە پشتگیریی بۆ گشت هەوڵەکان لەپێناو مانەوەی کریستیانەکان لەسەر زیدی باب و باپیرانیان و کۆچنەکردنیان بۆ دەرەوەی نیشتمان دووپات کردووە.

ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی حەموورابی کرد
ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی حەموورابی کرد
Top