وەزارەتی دەرەوەی میسر: ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە هاتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە

وەزارەتی دەرەوەی میسر: ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە هاتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە

 

 

وەزارەتی دەرەوەی میسر ئێوارەی ڕۆژی (شەممە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە هاتنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وتەبێژەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە: "تەلئەبیب مەرجی پشکنین و پشکنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان قورس دەكات، کارەکانیشیان دەبێتە هۆی ئەوەی هاوکارییەکان بە دواکەوتنێکی زۆرەوە بچنە ناو غەززە".

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئیسرائیل زۆر توند و تیژە لە پشکنینی بارهەڵگرەکانی هاوکاری و بە هۆکاری سیاسی و ئیدیعای جۆراوجۆری ئەمنی ڕێگری دەکات لە چوونە ناو غەززە.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، گرنگە هەمووان بزانن کام لایەنە هۆکاری دواکەوتنی هاتنی هاوکارییەکانە بۆ غەززە.

ئەم وەزارەتە داوای لە ئیسرائیل کردووە، ئەو ڕێوشوێنانە ڕابگرێت کە ڕێگری لە گەیشتنی خێرای هاوکارییەکان بۆ غەززە دەکەن.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top