بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک ٤ کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک ٤ کەس کوژران و بریندار بوون

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ڕوودانی تەقەكردنێکی کوشندە لە قوتابخانەیەک لە بەڕازیل دەکەن.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ڕۆژی دووشەممە بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە گەورەترین شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و سێ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

پولیس و تیمەكانی فریاكەوتن دەستبەجی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە بەردەوامە.

بەڵام تا ئێستا وردەكاری زیاتر لەسەر هێرشبەرەكە و هۆی تەقەكردنەكە  یان دەست بەسەركردنی ئاشكرا نەكراوە.  

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top