ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە چوار هەزار و ٦٥١ کەس

ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە چوار هەزار و ٦٥١ کەس

 

 

 

ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ چوار هەزار و ٦٥١ کەس زیادی کردووە کە هەزار و ٨٧٣ کەسیان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٤ هەزار و ٦٥١ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە کە هەزار و ٨٧٣ کەسیان منداڵ و هەزار و ٢٣ کەسیان ژن بوون.

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە ژمارەی بریندارانی فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ١٤ هەزار و ٢٤٥ بریندار زیادی کردووە.

لەلایەكی دیكەوە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین ڕایگەیاند: كە تا ئێستا ١٨ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە بە کوشتنی ڕوشدی ئەلسەراج ڕۆژنامەوانی فەلەستینی، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ١٨ ڕۆژنامەنووس.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top