سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى موحسين ئه‌لعه‌للاق پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى داراييى عێراق، به‌هاى دينارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و ڕاگرتنى به‌هاى دينار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كاره له‌پێشينه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارييه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختينه و دارايى.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى بانكه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌نديى عێراق كرده‌وه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.