ئیسرائیل دەست بە گواستنەوەی خەڵكەكەی سنووری لوبنان دەکات

ئیسرائیل دەست بە گواستنەوەی خەڵكەكەی سنووری لوبنان دەکات

 

 ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەست بە پرۆسەی چۆڵکردنی خەڵکی دەکات لە سنووری لوبنان.

ئیسرائیل دەڵێت: دەست دەکات بە پرۆسەی چۆڵکردنی دانیشتوانی ٢٨ گوند کە درێژییەکەی دەگاتە ٢ کیلۆمەتر لە سنووری باکووری وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ئاڵوگۆڕی تەقەکردن لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵا لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی فەلەستین هەفتەیەک لەمەوبەرەوە چڕتر بووەتەوە. ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان تەقەكردنی هەردوولا بەلانیکەم سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و سێ سەربازیش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم پلانە لەلایەن یۆاڤ گالانت وەزیری جەنگەوە پەسەندکراوە و چۆڵکردنی 28 شوێنی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت. دانیشتووان دەگوازرێنەوە بۆ كۆمەڵگاكانی ژێر چاودێریی حکومەت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top