وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە هاووڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە هاووڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج

 

 

 

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری، لە قاهیرە، ئەوەی لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لە فەڵەستین ڕوویداوە، بە پێشهاتێکی مەترسیداری زانی و گوتی: ئێمە ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین کە خەڵکی بێتاوان و مەدەنی فەلەستین دەکەنە ئامانج.

فیدان گوتی: تورکیا و میسر پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و یەکگرتووی فەلەستینی لەسەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ قودس و چارەسەری دوو دەوڵەتی بە تاکە چارەسەری ڕەوا دەبینن.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جارێکی دیكە جەخت لەوە دەکەمەوە کە بانگهێشتی ئیسرائیل دەکەین بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان.

فیدان دەشڵێت: ئاشتی ئیسرائیل نابێت تەنها لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بێت، بەڵکو پێویستە لەگەڵ فەلەستینیەکانیشدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كە نزیکەی 300 هاووڵاتی تورکیا لە ناوخۆی کەرتی (غەززە)دان. ئێمە توانیمان تەنها ۳۰ کەسیان بگەڕێنینەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، هاوکارییەکانی ئەنقەرە بۆ غەززە بەردەوام دەبن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top