بە هاوکاری زانکۆ پێشەنگەکان و نەخۆشخانە ئەکادیمییەکان سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی دادەمەزرێنرێت

بە هاوکاری زانکۆ پێشەنگەکان و نەخۆشخانە ئەکادیمییەکان سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی دادەمەزرێنرێت

کۆمپانیای سامسۆنگ دەستپێشخەرییەکی نوێی داهێنانی کراوەی لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ 2023 لە سانفرانسیسکۆ ڕاگەیاند، بە هاوکاری تاقیگەی میدیای پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا، و نەخۆشخانەی بێرمنگهام و ئافرەتان، قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی تولان، و سەنتەری پزیشکی سامسۆنگ. سەرنجی سەرەکی بەرنامەی توێژینەوە نوێیەکە بریتی دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنەکانی سیستەمی تەندروستی دیجیتاڵی و ڕێبازە داهێنەرەکان بۆ پێشخستنی تەندروستی. لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە و هەوڵە بەرفراوانەکانی توێژینەوە، سامسۆنگ هەوڵدەدات زیاتر پەرە بە تەکنەلۆژیاکانی بدات بۆ پشتگیریکردنی کەرتی چاودێری تەندروستی، بەرزکردنەوەی تێگەیشتن لە دەروون و جەستەی تاکەکان، و زیادکردنی توانای تەندروستی ئامێرە کەسییەکان.
هۆن باک، جێگری سەرۆک و سەرۆکی تیمی تەندروستی دیجیتاڵی، بەشی ئەزموونەکانی مۆبایل، سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "دامەزراوە جیهانییە پێشەنگەکان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی داهێنان و توێژینەوەی تەندروستی گۆڕانکاری لە سەرانسەری جیهان بە هاوکاری لەگەڵ سامسۆنگ. جگە لە وەبەرهێنانەکانمان لە توێژینەوەی تەندروستی.

بەرزکردنەوەی کوالێتی خەو لەگەڵ تاقیگەی پەیمانگای ماساشوستس

پاتی مایس مامۆستا لە پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا و توێژەری سەرەکی هاوکارییەکە، ڕایگەیاند: تێگەیشتنێکی گەشەسەندوو دەبینین کە چۆن خراپی خەو کاریگەری نەرێنی لەسەر تاکەکان و کۆمەڵگا بە گشتی دەبێت، و چارەسەرەکانی بەدواداچوون و چاودێریەکانی ئەو ئامێرانەی لەبەردەکرێن چەندین دەرفەتی ئەگەری پێشکەش دەکەن بۆ باشترکردنی کوالێتی خەومان لە داهاتوودا. . و ئێمە هەوڵدەدەین لە تواناکانی ئێستا تێپەڕین بۆ لێکۆڵینەوە لە شێواز و تایبەتمەندییە ناوازەکانی خەو، چارەسەری خەو و دەستێوەردانی کاریگەرتر بۆ بەکارهێنەران.

پێوانەکردنی خۆڕاگری و لاوازی لەگەڵ نەخۆشخانەی بێرمنگهام و ئافرەتان
دکتۆر بروس لیڤی، سەرۆکی کاتی بەشی پزیشکی و سەرۆکی بەشی پزیشکی چاودێری سییەکان و چاودێری مەترسیدار لە نەخۆشخانەی بێرمنگهام و ئافرەتان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کارەکانمان لەگەڵ سامسۆنگ، ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین کە چۆن چەمکەکانی وەک خۆڕاگری و لاوازی بخەینە ناو زاراوەی ژمارەیی و لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن سیستەمی پێکهاتەی کە بەڕواڵەت جیاوازن کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە. ئامانجمانە تێڕوانینێکی کرداریی بدەینە خەڵک بۆ زۆرترین خۆڕاگری بەرامبەر بە پەستانەکان، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هەستەوەری لەبەرکراو، کە دەرفەتی چاکبوونەوە و دووبارە نەبوونەوەی نەخۆشییەکە دەڕەخسێنێت".

چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەگەڵ قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی تولان
هەستەوەری BioActive ی کاتژمێری گالاکسی بەکاردەهێنرێت، بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی پزیشکی زانکۆی بۆ چاودێری کردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
دکتۆر ناسر مەرووش، لێکۆڵەری سەرەکی توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری داهێنانی توێژینەوەی تولان بۆ دۆزینەوەی ناڕێکی لێدانی دڵ لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی تولان ڕایگەیاند: "نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هۆکاری سەرەکی مردنن لە سەرانسەری جیهاندا. و بە تێکەڵکردنی ئەزموونی بەرفراوانمان لەم بوارەدا لەگەڵ تەکنەلۆژیای هەستەوەرەکان BioActive sensorی سامسۆنگ و شێوازەکانی فێربوونی خۆکاری کە بە داتاکانەوە بەڕێوەدەبرێن؛ ئامانجمان دەستگەیشتنە بە کۆمەڵە داتایەکی گەورە و شاراوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای پێشبینیکردنی ئەو کەسانەی کە مەترسی خەواندن لە نەخۆشخانەیان لەسەرە.

سیونگ وو پارک، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری پزیشکی سامسۆنگ، ڕایگەیاند: ئەم هاوکارییە نوێیە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە ڕێگا و سیستەمی نوێ لەوانە تەندروستی دڵ، خەو و هۆشیاری بە بەکارهێنانی داشبۆردەکانی تایبەتمەند و سەکۆی فرە پسپۆڕیی داینامیکی، ئەم هاوبەشییە ئامانجیەتی ئەلگۆریتمێکی تایبەتمەند پەرەپێبدات و سەکۆی تەکنەلۆژیا دروست بکات بۆ پێشکەشکردنی چاودێری کردنی باشتر و پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی نوێ لە تەندروستی دڵ، خەو، تەندروستی دەروونی و زۆر شتی تر بۆ بەکارهێنەران".

Top