چەند موشەکێک لە لوبنانەوە ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران

چەند موشەکێک لە لوبنانەوە  ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە ١٥ موشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەکانی  ئیسرائیل هەڵدراون.

بە هەڵدانی چەند موشەکێک لە لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل، هێرشی بەرامبەر لەسەر سنووری نێوان  لوبنان و ئیسرائیل دەستیپێکردەوە.

دوای تەقاندنی لانیکەم 15 موشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل چەند شوێنێكی لە لوبنان کردە ئامانج.

لە بەرامبەر ئەم هێرشە مووشەکییەدا، سوپای ئیسرائیل بە تەقەمەنی سووتێنەر هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچەی بەستەرە لە کێڵگەکانی شەبعا کە دەکەوێتە باشووری لوبنان ئەنجامدا.

لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا وردەکاری زیاتریان لەبارەی ئەگەری زیانەکانی گیانی لە شەڕەکەدا بڵاونەکردووەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە  ململانێی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ٨ی ئۆکتۆبەرتا ئێستا بەردەوامە.

هەر لەو پێوەندییەدا هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان ( یونیفیل ) هەڵدانی موشەکەکانی لە باشووری شاری سور لە باشووری لوبنان بەرەو ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top