نەمسا هاوکارییەکانی بۆ فەلەستینییەکان ڕاگرت
نەمسا ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی بۆ فەلەستین ڕاگرتووە.
ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ" وەزیری دەرەوەی نەمسا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی هاوکارییەکانی نزیکەی ١٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ فەلەستینییەکان ڕادەگرێت.
شڵنبێرگ بە ڕادیۆی ORFی ڕاگەیاندووە " بارودۆخەكە ئەوەندە ترسناکە کە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئیش و كارە ئاساییەکانی ڕابردوو. ئێمە لەم کاتەدا هەموو پارەیەک لە سندوقی هاوکاری گەشەپێدانی نەمسا بۆ فەلەستینییەکان ڕادەگرین.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەڵمانیاش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: کە بە هۆی هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بە تەواوی بیر لە بڕینی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ فەلەستینییەکان دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل