شـــەری بـــەوەكـــالـــەتـــی ئــێــــران لـــەگـــەڵ ئـــیـــــــسرائـــیــــل

شـــەری بـــەوەكـــالـــەتـــی ئــێــــران لـــەگـــەڵ ئـــیـــــــسرائـــیــــل

(*)

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت{فاذهب أنت وربك فقاتلا إنا هاهنا قاعدون} لێرەدا ئەوەی من مەبەستمە لەم ئایەتە پیروزەدا ئەوەیە كەوا كاتێ دەتەوێ شەڕ بكەیت بس خوت نەیكەی ئێمە لێرەدا پێی دەلێین شەری بە وەكالەت نموونەی شەری ئێستای حەماس و ئیسرائیل كەوا هیچ گومانێك هەڵناگرێ شەڕەكە شەری ئێران و ئیسرائیلە بەس بە وەكالەت ئێران دەیكات لەرێگای بال و شان و قاچكەكانیەوە كە زوورن وەك حەماس و حیزب اللەی لوبنانی و گشت میلیشیاكانی لە عێراق وەك نوجەباء و حیزب اللەی عێراقی و كتائب الشهداء عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی ئیمام عەڵی و ربع اللە زووری تڕ، ئەوەی زیرەكی ئێران لە وولاتەكانی تڕ جیا دەكاتەوە ئەوەیە كەوا شەر دەكا بەناوی ئاینی ئیسلام و بەرەنگار بوونەوی دژە ئیسلامییەكان و راكێشانی سووز عاتیفەی خەڵكی موسولمان بەناوی بەرگری كڕدن لە فەڵەستین و گەلەكەی و قودس!!
ئەوەی بومن گرنگە و ئەوەی بوچونی خومە ئەوەیە كەوا بەراستی ئەوەی ئێران دەیكات هیچ پەیوەندی بە ئیسلام و ئاین و كوفرو ئیسلام و ئەو ناوە زەق وزیقانەوە نیە بەڵكو شەرێكی سیاسی و گەورەكردنی نفوزی خویەتی لە ناوچەكەدا شەرێكی ئایدولوژی تایفی فارسیە دژە عەرەب و دژە مەزهەب سوننەكان لێدانی حەماسیش بە وەكالەتی ئێران لە ئیسرائیل هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە كە ئیسرائیل موسولمان نیە و ئێران موسولمانە لەهەمووش گرنگتر ئەوەیە كەوا ئێران تەنانەت یەك سەربازی خویشی نەناردوە بو شەری دژە ئیسڕائیلی بانگەوازی جیهاد دژە ئیسرائیل دەكات بو خەڵكی موسولمان چونكە موسولمانانی ئێمە رەش و رووت عاتیفین بەم سوزو عاتیفەوە دەچن بەرەو فەلەستین و شەر دەكەن گەر هەر كەسێكیش لەم شەرە بكوژرێ ئەوا سوزی هاولاتیانی وولاتە موسولمانەكە بەدەست دێنێت بونموونە كەسێكی كورد لە فەلەستین بكوژرێ سووزی كورد بەدوای خویدا رادەكێشێ و تا وای لێ دێت دەسەڵاتدارانی ئەم وولاتەش بهێنرێنە سەر خەت چونكە ئەمڕو سوشیال میدیا رۆلی كاریگەری هەیەو هەر شتێ رویدا لە سوشیال میدیا راستەوخو بە لا ئیرادی بەرپرسانی ئەم وولاتە دەهێنرێنە سەر خەت. برون مێژوویان بخوێننەوە چ پەیوەندییەكی نهێنی و توندو تول و ژێر بەژێر هەیە لەنێوان هاخامە گەورەكانی ئیسرائیل و مەراجعە گەورەكانی شیعە هەروەك چون سەروكی پێشووی ئێران ئەحمەدی نەژاد باسی لێوە دەكات دوای دووركەوتنەوەی لە سەروكایەتی ئێران. ئەوە هەمووی لەلایەك دابنێین باسی ئەوە بكەین كە حماس ئەوەی ئەنجامی دا سەدان سەربازی ئیسڕائیلی كوشت باشە پسیارە گەورەكە ئەوەیە كێ باجەكەی دەدات؟؟
بێگومان دیارە بینیشمان باجەكەی خەڵكی رەش و رووتی فەلەستینی دەدات و ئێرانیش پێی دەخوات دونیای ئیسلامەی بە شان و بالی ئێران هەڵدەدات
ئێران بو ئەمەی كرد؟؟
ئەگەر خوێنەری بەرێز بە ووردی چاودێری رووداوەكان و پەیوەندی نێوان ئێران و دوورگەی كەنداوو تایبەت سعودیە بكات دەبینین ئێران ئەمە دەكات تاوەكو نێوانی سعودیەو ئیسرائیل چاك نەبێتەوە (تطبيع) نەبێ بووچی؟؟ چونكە بە ئاشت بوونەوەو ئاسایی بونەوەی نێوان سعودیەو ئیسرائیل ئەوكات ئێران دەكەوێتە گوشەییەكی تەسكەوە هەروەها ئەوەی لێرەدا زیاتر سوود مەندە دوو كەس بوون یەكێكیان سەركردەكانی حەماسی باڵی ئێران بوون كەوا فەخرو شانازی بەوەوە دەكەن ئیسرائیلیان تێك شكاند كە ئەسلەن وانیە سوودمەندی دووەم ئیسرائیل بوو چونكە لەم كاتە هەستیارو ناوەختەدا حەماس دەست پێشخەری شەرەكەبوو لێرەدا ئیسرائیل سوزو عاتیفە و لایەنگیری زووری وولاتان و خەلكی بەدەست خویەوە هێنا چونكە خەڵك بە مەزلومی دەزانێ هێرشی كراوەتە سەر
خالێكی تری گڕنگ كە دەمەوێ روونی بكەمەوە بوچی ئێران ویستی هێرش بكرێتە سەر ئیسرائیل؟؟
بەرای خوم چونكە ئێران هەستی دەكرد خەریكە لێك نزیك بونەوەیەكی باش و گڕنگ لەنێوان بزووتنەوەی فەتح و ئیسرائیل هەیە ئەمەش بو ئێران باشنیە چونكە ئەوەی حماس و حزب اللە بو ئێران دەكات فەتح ناكات و نەچوەتە بن بالی ئێران بەتەواوەتی بویێ ئێران لەرێگەی حەماسەوە ویستی خەونی فەڵەستینیەكان و فەتح لەناو بەرێت مەسەلەی ئەوەی كە دەلێن گەر بومن نیە با بوتوش نەبێت، بویێ ئێستا حەماس هەموو شتێكی تێكدا ئیسرائیل هیچ گفتوگوویەك و دانیشتنێكی سەر مێز قبوول ناكات لەوەش كارەسات بارتر ئەوەیە ئەگەر ئیسرائیل لەم جەنگەیدا سەركەوێ ئەوكات هیچ شتێك نامێنێ بەناوی دەولەتی فەلەستین!! دەبێتە رابڕدوو ئەوە یەك دووەم شت ئاشت بوونەوە (تطبيع)ی نێوانی ئیسرائیل و وولاتانی عەرەب دەبێتە شتێكی سەپێندراو..

 

 

(*) چاودێری سیاسی

Top