ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەلئەقسا؛ زیانە گیانییەکانی ئیسرائیل بۆ 700 کوژراو و 2156 بریندار زیادی کردووە

ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەلئەقسا؛ زیانە گیانییەکانی ئیسرائیل بۆ 700 کوژراو و 2156 بریندار زیادی کردووە

 

 

 

 

میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لە زیادبوونی قوربانییەکانی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" کردووە بۆ ٧٠٠ کوژراو تا ئێستا.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو بریندارانەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان گەیشتووەتە 2156 کەس، لەو ژمارەیەش باری 20 کەسیان ناجێگیرە و باری تەندروستی 338 کەسیش ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی مەترسیدار بێت.

سوپای ئیسرائیل ناوی 44 سەربازی کوژراوی لە تێکهەڵچوونەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بڵاوکردەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە هەواڵی کوژرانی ٣٧٠ فەلەستینی و برینداربوونی دوو هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەی بڵاوکردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top