هەڵوێستێکی ناجورو لە خشتەبەر؟؟. گەلى کوردستان مافى هەیە بە پارانەوەو زەلیلى بەدستناهێنێ ؟؟
دڵنیابن لێفەى سەر چاوەکانیشمان بیان دەینێ ، قات و قرو برسیمان دەکەن .
چەند ڕوژێک بوو خەڵکی کوردستان شاگەشکەبوون بەوەی ( شاندی هەرێم بە هەمو پێکهاتەکانی حکومەتەوە سەردانی بەغدایان کردو لە لایەن فراکسیونە کوردییەکانەوە پێشوازیکرا) و هەڵوێستێکی کوردانەیان نواند و ، دواتریش هەنگاوێکى سەرەتاییش هاوێژرا بەرەو چارەسەرێکى کاتى گرفتى (دابینکردنى شایەستەیەک بۆ دابینکردنى موچەى سێ مانگى فەرمانبەرانى کوردستان و بەردەوامى دانوستانەکان ) ، ئەمە لە کاتێکدایە پارلەمانى عیراق لە چوارچێوەى یاساى بودججەدا پشکى هەرێمى کوردستانى بە کەمو کوڕییەوە دیاریکردووە ، بەڵام چۆنکە لە بنەڕەتدا پیلانێک لە ئارادا هەیە بەئاراستەى لە بەریەکهەڵاوەشاندنەوەى هەرێمى کوردستان ، بە جورەها شێوازى قێزەوەن ڕیگرى دەکرێت لە جێبەجێکردنى ئەو بڕگانەى پەیوەندیدارن بە خواستە ڕەواکانى خەڵکى کوردستان ، سەڕەراى ئەم راستیانە کە لە هیچ کەسێک شاراوە نین ، ئەوەندەی نەبرد فراکسیونەکان بێجگە( لە فراکسیون پارتی) لە پێشەمانییەکی ناشریندا ، بە پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەکی کرچ و کاڵ کارتی پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕەگەزپەرستانی بەغدا دژی پێگەی یاسایی هەرێمیان بە رزکردەوە !!!!، داوادەکەن حکومەتی بەغدا پازبدات بەسەر دام و دەزگا شەرعییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت (( کە هەرگیز و هەرگیز ناینێرێت))، ئایا ئەمە بێرێزیکردن نییە بەرامبەر خەڵکى سەرفرازى کوردستان ؟؟ ئایا ماف بە پارانەوەو خۆ زەلیلکردن بەدەستدەهێنرێت ؟؟ لە کاتێکدا حکومەتی بەغدا تا تەوقی سەرییەوە نوقمی هەمو جورەکانی نادادپەروەری و گەندەڵی بوتەوە بە شاهیدی (کومەڵگای نێودەوڵەتی)، !!!! باشە ئەگەر ئەو هەوڵەیان بۆ لە خشتەبردن و ناپاکی نەبێت دەبێت چی بێت ؟؟؟؟ بەغدا چەکى ملهورى برسیکردن بەکاردێنیت لە پیناوى بیزارکردنى خەڵک و هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنى پیلانە شوڤینییەکەیان . تکایە با وشیارو هەستیاربین بە هاش و هوشی ناپاکان کەس لە خشتە نەبرێت ، دڵنیابن لێفەى سەر چاوەکانى خوشمان بیاندەینێ ئابلوقەى ستەمکارانەیان کوتاییپێناهێنن .