هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە سەرانسەری ئۆکرانیا ئەنجامدا.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە سەرانسەری ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
بەپێی ئەم بەیاننامه یه ڕووسیا لەم هێرشانه دا 30 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی بەکارهێناوه و 16 فڕۆکه یان له لایەن سیستەمی بەڕگری ئاسمانی ئۆکرانیاوه خراونەته خوارەوه .
هەروەها ئیدارەی سەربازی هەرێمی خارکیڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە سوپای ڕووسیا بە 3 موشەکی ئێس 300 خارکیڤی کردووەتە ئامانج.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو مووشەکانە بەر یەکەیەکی بازرگانی کەوتوون، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم هێرشە بووەتە هۆی زیانی گیانی یان نا، نەخراوەتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل