ڕووسیا: هێرشی شەوانەی ئۆکرانیا لە ناوچەی بێلگۆرۆد شکستی هێنا
![ڕووسیا: هێرشی شەوانەی ئۆکرانیا لە ناوچەی بێلگۆرۆد شکستی هێنا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230930142459_original_48.jpg )
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشە مووشەکییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد شکستی هێناوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی بێلگۆرۆد کە ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری سنووری ئۆکرانیا دوورە ، ٩ مووشەکیان لەناوبرد کە لەلایەن ئۆکرانیا هەڵدرابوون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشەکە بۆ سەر دامەزراوەکانی ڕووسیا بە سیستەمی فرە مووشەکی "ئۆراگان"ی ئۆکرانی لە کاتژمێر ٠٣:٤٥ بەکاتی مۆسکۆ شکستی هێنا.
هەروەها تا ئێستا بەرپرسانی ئۆکرانیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هێرشانە نەداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل