كوردێك درعی باشترین شەڕكەری ئاسیای بەدەست هێنا

كوردێك درعی باشترین شەڕكەری ئاسیای بەدەست هێنا

كوردێك درعی باشترین شەڕكەری ئاسیای بەدەست هێنا
لە ووڵاتی لوبنان پاڵەوانێتی تایكواندۆی ووڵاتانی ئاسیا بەرێوەچوو بەبەشداری چەندین یاریزانی ووڵاتانی ئاسیاوی، لەم پاڵەوانێتیەش كوڕەكوردێكی دانیشتووی شاری هەولێر وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی بەشداری كرد ئەویش یاریزان ئەمین ئیبراهیم بوو، ئەم یاریزانە كوردە لە كێشی خۆی كە تازەپێگەیشتوانە لە دوو پاڵەوانێتی بەشداری كرد هەم لە پاڵەوانێتی ئاسیا و پاڵەوانێتی بەیروت ئۆپنی نێودەوڵەتی لەم بارەشەوە عەلی سەركەوت ڕاهێنەری یاریزانی ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: جێگای خۆشحاڵیە كەوا یاریزانێكی كوردی شاری هەولێر لەگەڵ هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراقی بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا بكات و لەوێش درعی باشترین شەڕكەری ئاسیایی پێدراوە، لە پاڵەوانێتی بەیروتی نێودەوڵەتیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، ئەم یاریزانەی ئێمە ئەمین ئیبراهیم یەكێك لە یاریزانە هەرە بەتواناكانی عێراق و كوردستانە و ئەم نازناوە بۆ ئەو یەكجار گرنگ بوو، متمانەی تەواویشمان پێ هەیە كە لە داهاتوو بتوانێ‌ ببێتە پاڵەوانی ئاسیا و جیهانیش، ئامادەكاریشمان بەردەوامە بۆ ئامادەكاری پاڵەوانی داهاتووی كوردستان بۆ ئەوەی هەموو كات لە ئامادەباشیدابێ، بۆ پاڵەوانێتی تایكواندۆی ئاسیاش ئامادەكاری زۆری باشی كردبوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی، چاومان لەوەیە زیاتر پەرە بەتواناكانی ئەم لاوە كوردە بدەین بۆ ئەوەی ببێتە جێگای متمانەی هەموو كوردستانیان لە دەرەوە و دەتوانێ‌ كاری زۆر ئەستەم ئەنجام بدات، ئێمەش وەكو ڕاهێنەری ناوبراو هەرچی لە توانامان بێت بۆ بەهێزكردنی زیاتری ناوبراو و فێركردنی نوێترین تەكنیكەكانی یاری تایكواندۆ بۆ بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورەتر لە داهاتوو بەدەست بهێنێت.
كارزان كانەبی

Top