لە هەڵەبجەی شەهید فێرگەیەك یاریزان دروست دەكات

لە هەڵەبجەی شەهید فێرگەیەك یاریزان دروست دەكات

لە هەڵەبجەی شەهید فێرگەیەك یاریزان دروست دەكات
لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید فێرگەی بامۆك بۆ یارییەكانی تۆپی بالە كراوەتەوە و چەندین یاریزان لە ئاستەكانی جیاواز بەشدارن لە فێرگەكە بە ئامانجی سوود بینین لەم فێرگەیە، بەرپرسانی فێرگەكەش ئامانجیان دروست كردنی یاریزانە بۆ شارەكەیان بۆ داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانن گرنگیدان بە یارییەكانی بالە لەم دەڤەرە بەردەوام بێت، لە بارەی دروست كردنی یاری بالە لەم فێرگەیەش مامۆستا شادیە عەلی یەكێك لە یاریزانە كۆنەكانی دەڤەری هەڵەبجە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئامانجمان ئەوەیە بتوانین وەرزشی كچان بەرەووپێش ببەین لە دەڤەرەكەمان، لەبارەی هاوكاری كردنی تیپەكەش گوتیشی" وەكو مادی هیچ كەس هاوكاری نەكردووین تەنیا لە ڕووی مەعنەوی هاوكاری كراوین، بە گشتی كاری ئێمە بەرەوپێشبردنی وەرزشی بالەی كچان و و بە ئەكادیمیاكردنی یاری وەرزشی بالەی كچان لە ڕووی تەكنیك و مەهارە و پێشكەش كردنی كۆمەلێك یاریزان لە ڕووی پەروەردەی وەرزشیەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی باشیان هەبێ بۆ خۆیان و كۆمەڵگە، وە بونیادنانی تەندروستییەكی باش بۆ كچان و دووركەوتنەوەی كچان لە هەندێك كاری بێ كەڵك و بردنیان بەرەوو كەشێكی ئارام و چێژبەخش، یاریزانانی ئێمەش پاشە ڕۆژێكی باش چاوەڕوانیان دەكات و ئێمەش بەردەوامین لە گرنگیدان بەم فێرگەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوو زۆرترین یاریزانی بەتوانا دروست بكەین.
كارزان كانەبی

Top