سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە سەرۆكایەتیی بەڕێز یەعقووب گورگیس سكرتێری ئەو حزبە كرد.
لەو دیدارەدا هەردوولا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە ڕاگەیاند كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا و، سەرۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز یەعقووب گۆرگیس وەك سكرتێری حزب هیوای سەركەوتنی بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری خواست لە كار و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.

Top